ئارێز عهبدوڵا: گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک پەیوەندی بە پرسی ریفراندۆمەوە هەیە
ئارێز عەبدوڵا..
وێستگه نیوز ـ
ئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رایدهگهیهنێت، گرتنهوهی ئاوی زێی بچوک له لایهن ئوێرانهوه پهیوهندی به پرسی ریفراندۆمهوه ههیه.
نزیکەی هەفتەیەکە ئێران، ئاوی زێی بچوکی گرتووەتەوە کە یەکێک لە سەرچاوە ئاوییە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا لایەنە سیاسییەکانی هەرێم هەڵوێستی فەرمی خۆیان لەسەر ئەو پرسە رانەگەیاندووە.
ئەو لەکاتێکدایە گرتنەوە و کەمبوونەوەی ئاوی زێی بچوک زیانی بە سەدان جوتیار بە تایبەتی جوتیارانی پشدەر و بتوێن گەیاندووە بەو پێیەی سەرچاوەی سەرەکی پاراوکردنی زەوییەکانیانە.
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت، گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لە لایەن ئێرانەوە دەرەنجامی پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانە.
گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لەلایەن ئێرانەوە مەترسی دروستبونی قەیرانی کەم ئاوی لە هەرێمی کوردستان هێناوەتەوە ئاراوە.
هەڵسوڕاوێکی گۆڕانیش دەڵێت ئەوە کاری حکومەتی هەرێمە کە نەدەبوو لە بەرامبەر پرسێکی وا گرنگ بێدەنگی هەڵبژێرێت و لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان وەک گۆڕان بە زووترین کات لەگەڵ دۆستەکانیاندا لەو وڵاتە گفتوگۆ دەکەن.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی هەرێم دەزانێت و ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حیزبەش دەڵێت، کورد کە لە ناوخۆدا یەک دەنگ نەبوو، ئەوا لەدەرەوە بێگانە و دوژمن بە ئاسانی زەفەری پێدەبەن.
لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێران بەنداوی کۆڵەسەی لەسەر زێی بچوک دروستکردووە لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە بەنداوەکە توانای گلدانەوەی ئاوی هەیە.
بە گرتنەوە ئاوی زێی بچوک تەواوەتی ناوچەی پشدەر تووشی کارەساتی ژینگەیی دێت، ئەمە جگە لەوەی بەنداوی دوکان تووشی کەم ئاوی دەبێت و بەو هۆیشەوە چەندین ناوچەی پارێزگای سلێمانی ڕوبەرووی کێشەی کەم ئاوی دەبنەوە.
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى: بەهۆى پرسی ریفراندۆمەوە ئێران ئاوى زێی بچوکى گرتووەتەوە
تم نشره بواسطة NRT في 28 يونيو، 2017
PM:09:42:28/06/2017
ئهم بابهته 5862
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت