پێشبینی پله‌كانی گه‌رما بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌

‌دوای قەیران گەرماش تەنگ بە هاوڵاتیان هەڵدەچنێت

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌پێی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یرانی 2017، پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێم به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ به‌خۆیانه‌وه‌ نابینن، هه‌روه‌ك به‌پێی پێشبینی ماڵپه‌ری جیهانی accweather، پله‌كانی گه‌رما به‌م جۆره‌ ده‌بن.


له‌ خشته‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه‌: سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 44 پله‌، سلێمانی 42 پله‌، كه‌ركوك 45 پله‌و دهۆك 40 پله‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ك به‌پێی پێشبینی ماڵپه‌ری جیهانی accweather، پله‌كانی گه‌رما به‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بن.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی گه‌رما عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ قه‌زای خانه‌قین گه‌رما 51 پله‌ی تۆمار كرد.

هه‌روه‌ك لە بەیاننامەیەکدا دەستەی کەشناسی عیراق بڵاویکردەوە، بەرزترین پلەکانی گەرما کە ئەمڕۆ تۆمار کراوە گەیشتووەتە 49 پلەی سەدی، کە بەرزترین پلەیە بە تێکڕای پلەکانی گەرما بە پێنج پلە لەم کاتەدا.

لە بەیاننامەکەدا دەستەی کەشناسی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پلە بەرزەی گەرما لەم وەرزەدا بۆ ماوەی 30 ساڵە عیراق پلەی گەرمای وای تێدا تۆمار نەکراوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2008 دا پلەکانی گەرما گەیشتووەتە 48 پلەی سەدی لەم وەرزەدا و لە ساڵی 1994 نزمترین پلەی گەرما لەم کاتەدا گەیشتووەتە 35 پلەی سەدی.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، نزمترین پلەی گەرما لە بەغدا گەیشتووەتە 31 پلەی سەدی، کە بۆ ماوەی 30 ساڵە نزمترین پلەی گەرما نەگەیشتووەتە ئەو پلەیە،  ئەوەش شه‌ش پلە بەرزترە لە تێکڕای پلەی گەرما لەم وەرزەدا.

بەهۆی ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی کە رووی لە عیراق کردووە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، کاریگەری بەرچاوی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و پایتەخت بە تایبەتی.


PM:10:35:28/06/2017






ئه‌م بابه‌ته 24726 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت