رۆژنامه‌نووسێكی گۆڕان: قادری حاجی عه‌لی نوسراوی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فای نووسی
بەشێک لە نوسراوی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا
وێستگه نیوز-
رۆژنامه‌نووسێكی تۆڕی میدیای گۆڕان ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فای پێ راگه‌یه‌ندرا و ئاشكرای ده‌كات كه وه‌ره‌قه‌كه له‌لایه‌ن قادری حاجی عه‌لی نووسراوه.
محه‌مه‌د ره‌ئوف، رۆژنامه‌نووسی ناسراوی تۆڕی میدیای گۆڕان له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌قی نووسراوی بزووتنه‌وه‌كه‌یان به ده‌ست و خه‌ت بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا هه‌واڵی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یان راگه‌یه‌ندرا.
محه‌مه‌د ره‌ئوف له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "رۆژی هه‌ینی 5/19 جیاواز له هه‌ینیه‌كانی دیكه به‌یانی زوو چووم بۆ كه‌ی ئێن ئێن، كه چومه كه‌ی ئێن ئێن، هه‌ستمان به جوڵه‌یه‌كی نائاسایی و بێده‌نگ كرد له ماڵی كاك نه‌وشیروان، به‌ڵام دڵنیا نه‌بووین له‌وه‌ی چی روویداوه، له‌سه‌عات نزیكه‌ی هه‌شت و چاره‌كی به‌یانی له‌پڕ كاك قادری حاجی عه‌لی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم وتی له هه‌ر شوێنێكی به‌په‌له وه‌ره بۆ ماڵی كاك نه‌وشیروان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "منیش به دڵه خورپێ و به‌ڕاكردن به‌ره‌و ماڵی كاك نه‌وشیروان رۆیشتم كه گه‌یشتمه ئه‌وێ بێده‌نگی و كپی و چۆڵیه‌ك باڵی كێشابوو به‌سه‌ر ماڵیاندا، كه چومه ژووره‌وه له ژووری میوانی كاك نه‌وشیروان به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی گۆڕان به بێده‌نگی و هێمنی، به‌ڵام به ووره‌وه دانیشتبوون كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سه‌ری له‌سه‌ر گوچانه‌كه‌ی بوو كاك عوسمان به پێوه تێلی ده‌كرد و كاك مسته‌فا و مامۆستا جه‌مال و براده‌رانی تریش دانیشتبوون".
وه‌ك محه‌مه‌د ره‌ئوف باسیكردووه "سڵاوم كرد و به‌ده‌ست ئیشاره‌تیان بۆ كردم كه بچمه ژووری نانخواردنی میوانی كاك نه‌وشیروان، له‌وێ كاك قادری حاجی عه‌لی وه‌ره‌قه‌یه‌كی له‌به‌ر ده‌ست بوو ده‌ینووسی، به‌ڵام له‌ته‌واوبووندا بوو له چه‌ند شوێنێك كوژاندبویه‌وه و راستی كردبووه‌وه دایه‌ده‌ستم و وتی بڕۆ بیخوێننه‌وه، تا ئه‌و كاته هه‌ستم به مردنی كاك نه‌وشیروان نه‌كردبوو، كه لێم وه‌رگرت و هه‌ندێكیم خوێندنه‌وه هه‌ر بڕوام ناكرد كه مه‌سه‌له‌كه مردنی كاك نه‌وشیروانه".
محه‌مه‌د ره‌ئوف ده‌شڵێت "ته‌واو تاسابووم، گفتوگۆمان كرد چۆن بڵاویبكه‌ینه‌وه و رایگه‌یه‌نین، كاك عومه‌ر هاته ئه‌و ژووره و وتی ئه‌مه روداوێكی گه‌وره‌یه با به ئاسانی و ساده‌یی بڵاوینه‌كه‌ینه‌وه، با كاك شۆرش حاجی به ره‌سمی بڵاویبكاته‌وه، بۆیه یه‌كسه‌ر وه‌ره‌قه‌كه‌م هه‌ڵگرت و وتم با بڕۆین له‌گه‌ڵ بڕیار نامیق و شۆڕش حاجی به‌خێرایی به‌ره‌و كه‌ی ئێن ئێن هاتین".
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی گۆڕان نوسیویشیه‌تی "به چاوی پڕ له فرمێسك و حه‌په‌سانه‌وه خۆمان كرد به كه‌ی ئێن ئێن، من ده‌ستم كرد به نوسینی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه و وتمان كاك شۆڕش بچۆ ستۆدیۆ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو حه‌په‌سا بوین و ده‌ستمان گۆی نه‌كرد بینوسینه‌وه و ستۆدیۆش ئاماده‌نه‌بوو كه‌مێك دواكه‌وتین و وتمان نابێت په‌شۆكاوی و تێكشكاوی پێوه دیار بێت، بۆیه هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كان به په‌له بڵاویان كرده‌وه هه‌رچۆنێك بوو به په‌له هه‌واڵه ناخهه‌ژێن و چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كه‌مان به‌ره‌سمی بڵاوكرده‌وه".
PM:11:15:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 65070
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت