تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دەستپێدەکەنەوە و پەروەردەش رایگەیاند، تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن.


بەپێی خشتەی تاقیکردنەوەکان، رۆژی 1ی تەمموز تاقیکردنەوەی بیرکاری پۆلی نۆی بنەڕەتی ئەنجامدەدرێت، هەروەها رۆژی دواتریش تاقیکردنەوەی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی پشووی جەژنی رەمەزانەوە، ئەم هەفتەیە هیچ تاقیکردنەوەیەکی تێدا ئەنجام نەدرا، پێشتریش وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک.

تا ئێستا سێ تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجامدراون کە ئەوانیش زیندەزانی و زمان و ئەدەبی کوردی و بیرکارین، هەروەها چوار تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتیش ئەنجامدراون کە ئەوانیش بریتین لە زانست بۆ هەمووان، زمان و ئەدەبی کوردی، ئینگلیزی و کۆمەڵایەتی.

هاوکات ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی رابردوو وەزارەتی پەروەردە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، پرسیار و وەڵامەکانی بڵاودەکاتەوە.


AM:09:41:29/06/2017






ئه‌م بابه‌ته 8478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو