نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دۆخی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
ئەبو بەکر بەغدادی.. خەلیفەی داعش
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
شاره‌زاییه‌كی بواری موسڵ و دۆخی چه‌كدارانی داعش نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش باسده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كانی، به‌غدادی برینداره‌و سه‌دا 50ی جه‌سته‌ی كارده‌كات.
سه‌عید مه‌موزینی، لیپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ و شاره‌زایی دۆخی چه‌كدارانی داعش به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كانی، به‌غدادی به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانه‌وه كه پێده‌چێت فڕۆكه‌ی رووسی بووبن، برینداربووه‌و سه‌دا 50ی جه‌سته‌ی له‌كاركه‌وتووه.
راشیگه‌یاند: "به‌غدادی تا ئێستا سێ جار بریندار بووه، یه‌كه‌م جاری له موسڵ بوو، جاری دووه‌می له ناوچه‌ی قائیم و جاری سێیه‌میش له گوندێكی سوریا بریندار بووه".
پێشتر میدیاکانی روسیا لە زاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە، لەسەر ئاستێکی باڵا متمانەیان بەوە هەیە کە ئەبوبەکر بەغدادی خه‌لیفه‌ی رێکخراوی داعش کوژراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، مایکل هایدن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا "CIA" رۆژی17ی ئەم مانگه رایگەیاند، گومانی هەیە لەوەی هێزی ئاسمانی روسیا توانیبێتی ئەبو بەکر بەغدادی، سەرۆکی رێکخراوی داعشی لە بۆردومانێکی ئاسمانی‌دا لە نزیک رەقە کوشتبێت.
سه‌عید مه‌موزینی به گومان بوو له‌وه‌ی به‌غدادی كوژرابێت و له‌و رووه‌وه وتی: "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیارییمان پێگه‌یشتووه، به‌غدادی نه كوژراوه، به‌ڵكو برینداره‌و سه‌دا 50ی جه‌سته‌ی به‌هۆی قورسی برینه‌كه‌یه‌وه له‌كاركه‌وتووه".
راشیگه‌یاند: "له دوای ئه‌وه‌ی برینداربووه، به‌غدادی ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی راپه‌ڕێنێت، بۆیه كه‌سێكی كۆنه‌به‌عسی عیراقی به‌ناوی ئه‌ی‌اد جه‌میلی، راسپاردووه له جێگه‌ی ئه‌و كاروباره‌كان رایی بكات".
ئه‌وه‌شی وت: "ئێستا به‌غدادی له شوێنێكی نهێنی له نێوان سوریا‌و عیراق دانراوه و چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باش ببێته‌وه".
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دوای یه‌كگرتنی هه‌ردوو باڵی رێكخراوی قاعیده له عیراق و سوریا كرایه سه‌رۆكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و له حوزه‌یرانی 2014 شدا له مزگه‌وتی نووری، كه به مزگه‌وتی گه‌وره‌ی موسڵ ناسراوه‌و به‌ر له جه‌ژن له لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێندرایه‌وه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی راگه‌یاند و خۆیشی بوو به خه‌لیفه‌ی رێكخراوه‌كه.
AM:10:04:29/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 24374
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت