ڤیدیۆ.. حهوت هێلیکۆپتەر لە ناوچەیەکی ژێر دەستی داعش لە باشووری کەرکوک دەنیشنەوە
دیمەنێک لە رووداوەکە بە کامێرای پێشمەرگە گیراوە
وێستگه نیوز ـ
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێـت دوێنێ ئێوارە حهوت هێلیکۆپتەر لە ژێر دەستی داعش لە سنوری حەویجە لە باشوری کەرکوک دەنیشنەوە و دوای کاتژمێرێک ناوچەکە جێدەهێڵن.
یەکێک لە فرۆکەکان جۆری شینۆکی ئەمریکییە کە دەکرێت بارهەڵگرێت یاخود سەرباز بگوازێتەوە لە کاتی ئۆپراسیۆن و جەنگەکاندا و شەش هێڵیکۆپتەرەکەی تریش لە جۆری ئاپاتشی و کۆبرای ئەمریکی بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە فەرماندەکانی پێشمەرگە لە سنورەکە رایانگەیاندووە، کە ئاگادارنین و ئەو فڕۆکانە بۆچی هاتوون و هیچ هەماهەنگییەک نەبووە لە نێوانیان و زانیاریشیان لەسەریان نیە.
هاوکات وێستگه نیوز چهند جارێك پهیوهندی به وهستا رهسوڵ، فەرماندەی میحوەری باشوری کەرکوکهوه کرد سەبارەت بە راستی هەواڵەکە، بهڵام وهڵامی پهیوهندییهكهی نهدرایهوه.
گوندەکە ناوی سەعدییە و دەکەوێـتە سنوری حەویجە لە باشوری کەرکوک و لە ژێر دەستی داعشدایە.
AM:10:26:29/06/2017
ئهم بابهته 26238
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت