به وێنه.. چالاكییه‌كانی یادی چله‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رده‌وامه
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جەمال
چالاكییه‌كانی یادی چله‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وامه‌و دوای نه‌مام ناشتن له چه‌ند شه‌قام و پارك و ناوچه‌یه‌كی سلێمانی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له گردی زه‌رگه‌ته هه‌ڵمه‌تێكی گوڵ ناشتن و ئازادكردنی باڵنده به‌ڕێوه‌چوو.
لە بەیانی ئەمڕۆوە بە بۆنەی ئەو یادەوە هەڵمەتێکی نەمام ناشتن لە چەند شوێنێکی سلێمانی دەستیپێکردووە، وەک پارکی هەواری شار و زانکۆی سلێمانی، هه‌روه‌ك 73 گوڵەباخ-یش لە دەروازەی گردی زەرگەتە چێندران.
هاوکات هەر لەو یادەدا سەدان باڵندە لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا ئازاد کران وەک هێمایەک بۆ ئازادی.
بە وتەی هەڤاڵ ئەبوبەکر بەرپرسی لیژنەی ئامادەکاری چلەی نەوشیروان مستەفا، هەڵمەتەکە بۆ جوانکردن و رازاندنەوەی شارە.
هەروەها کاتژمێر 4ی ئێوارەش لە گردی زەرگەتە هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ بەکەلتورکردنی خوێندنەوە دەستپێدەکەن و کتێب بەسەر ئامادەبوواندا بەبێ بەرامبەر دابەش دەکەن.
ڕۆژی 19 ی ئایاری 2017نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، رۆژی دواتر لە مەراسیمێکدا تەرمەکەی لە گردی زەرگەتە بەخاک سپێردرا.
PM:12:01:29/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 3970
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت