كه‌ناڵی ئه‌لعیراقییه: داعش له موسڵ كۆتایی هات
وێستگه نیوز ـ
كه‌ناڵی ئه‌لعیراقییه‌ی نیمچه فه‌رمی حكومه‌تی عیراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ری راستی موسڵی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داعش له موسڵ كۆتایی هاتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كۆتاییهاتنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له شاری موسڵ راگه‌یاند و به‌وشێوه‌یه كۆتایی به سێ ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و رێكخراوه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق وتی: "بوونی داعش له عیراق بۆ هه‌تاهه‌تایی كۆتاییهات و هیچ بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌مان توندڕه‌وه‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا نییه جگه له خۆڕاده‌ستكردن".
هاوكات په‌یامنێری سكای نیوز عه‌ره‌بی رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش وره‌یان رووخاوه و ته‌نها پێنج چه‌كداریان به‌رده‌وامن له شه‌ڕكردن.
پێشتر فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی عیراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان مزگه‌وتی نوری و ناوچه‌كانی چوارده‌وریان كۆنترۆڵ كردووه.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای موسڵ، مزگەوتی نوری و منارەی حەدبایان تەقاندەوە کە مێژووەکەی بۆ 800 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
له تشرینی یه‌كه‌می 2016 به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی موسڵ ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام به‌هۆی چڕی دانیشتوانه‌وه و به‌قه‌ڵغانگرتنیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه پێشڕه‌وی عیراقییه‌كان خاو بوو.
مزگەوتی گەورەی نوری لە شاری موسڵ یەکێک بوو لە مزگەوتە مێژوویەکانی عێراق، کە دەکەوێتە بەری ڕاستی شاری موسڵ، گەڕەکی دەوروبەری مزگەوتەکەش ناوی گەڕەکی مزگەوتی گەورەیە.
مزگەوتەکە لەسەردەمی نورەدین زەنگی لە سەدەی شەشەمی کۆچیدا دروستکراوە و تەمەنی نزیکەی 9 سەدەبووە، بە دووەم مزگەوت دادەنرا کە لە شاری موسڵ لە دوای مزگەوتی ئەمەوی لە شارەکە بنیادنرابێت، تا ئیستا چەند جارێک نۆژەندکراوەتەوە و دواترینیان لە ساڵی 1944 بووە.
مزگەوتەکە جگە لەو ناوبانگە مێژوویەی بەهۆی لاری منارەکەیەوە (منارەی حەدبا) بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات ناوبانگی زیاتری هەبووە، بەر لە تەقاندنەوەی تاکە بەشی بنەڕەتی مزگەوتەکە بوو کە وەک خۆی مابووەوە، وشەی منارەی حەدبا ئاماژەیەکیش بوو بۆ شاری موسڵ و بە یەکێک لە هەرە دیارترین شوێنەوارە مێژوویەکانی شارەکە دادەنرا.
PM:01:07:29/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 9910
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت