وێنه‌و گۆڕی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر رێگه‌ی دوكان خه‌له‌كان بڵاوكرایه‌وه
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز-
دوی ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 28ی حوزه‌یرانی 20127، رووداوێكی هاتوچۆ له نێوان بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرۆلا روویدا، به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له ده‌ستدا كه سه‌رجه‌میان سه‌رنشینی كرۆلاكه بوون و ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون.
دوای رووداوه‌كه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كه خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن، كاردانه‌وه‌ی تووندی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه.
رائید كاروان حه‌مه‌سدیق، وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، له‌نێوان شارۆچكه‌ی دوكان و ناحیه‌ی خه‌له‌كان رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی كرۆلای تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی روویداوه و تیایدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو وتی: "یه‌كێكیان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ئه‌ندامی خانه‌واده‌یه‌كن و منداڵیشیان تێدایه، خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن".
وته‌بێژه‌كه‌ی هاتووچۆ ئاشكرایكرد، هۆكاری رووداوه‌كه بۆ له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه كرۆلاكه و چونه سه‌ر ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌ڵگره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و رووداوه له كاتێكدایه له مانگی ره‌مه‌زانیشدا شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك كه پێكهاتبوون له ژن و پیاوێك و سێ منداڵیان و دایكی پیاوه‌كه، له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركوك به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیله‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
PM:01:24:29/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 17726
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت