خشته‌ی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی ته‌مووز دیاری كرا
وێستگه نیوز -
به‌پێی خشته‌ی پێدانی كاره‌با، له مانگی ته‌مووزدا به‌كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه 24 سه‌عات كاره‌با ده‌درێت هاوڵاتییان و نرخی ھه‌ر سه‌عاتێك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌ھلی-ش بۆ مانگی حوزه‌یران 40.5 چل دینار و نیو ده‌بێت.
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2017.6.29 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و ئاسایشی ئابووری، كۆنترۆڵی كاره‌با، وه‌رشه‌ی ناوه‌ندی و سه‌ندیكای موه‌لیده ئه‌ھلییه‌كان له دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبوه‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌رنامه‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌ھلیه‌كان له مانگی ته‌مووزدا به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌ك به‌كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌ی ئه‌ھلی 24 كاتژمێر كاره‌با بۆ ھاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.
سیروان محه‌مه‌د وتی: "بۆیه پێویسته له‌كاتی بڕانی كاره‌بای نیشتمانی-دا موه‌لیده ئه‌ھلیه‌كان كاره‌با بۆ ھاوڵاتیان دابین بكه‌ن".
ده‌رباره‌ی نرخی كاره‌بای مانگی حوزه‌یران و سه‌عاتی پێدانی كاره‌با سیروان محمد وتی: "نرخی كاره‌بای مانگی حوزه‌یران (شه‌ش) نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری موه‌لیده‌ی ئه‌ھلی به 40.5 چل دینار و نیوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سه‌عاتی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كاندا جیاوازه، به‌گشتی له‌نێوان 230 – 270 كاتژمێره، واته ئه‌گه‌ر موه‌لیده‌یه‌ك 250 كاتژمێر كاری كردبێت ئه‌وا بڕی 10.000 ده ھه‌زار و دینار ده‌بێت بۆ ئه‌مپێرێك، بۆیه نرخی ئه‌مپێڕێك له گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر جیاوازه".
PM:01:52:29/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 69742
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت