حاكم قادر: له‌ده‌ستدانی كاك نه‌وشیروان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو
نەوشیروان مستەفاو قادر حەمەجان
وێستگه نیوز-
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌وشیروان مسته‌فا مرۆڤێكی تێكۆشه‌ر، سیاسه‌تمه‌دارێكی دیار و سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری مه‌زن بوو كه شوێن ده‌ستی له‌قۆناغه جیاجیاكانی خه‌بات دیاره، له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو.
حاكم قادر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی به‌نێوی (بۆ یـادی مـاڵـئـاوایـی كـاك نـه‌وشـیـروان) بڵاوكردوەتهوه.
حاكم قادر ده‌ڵێت: "كاك نه‌وشیروان، مرۆڤێكی تێكۆشه‌ر، سیاسه‌تمه‌دارێكی دیار و سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری مه‌زن بوو، كه شوێن ده‌ستی له‌قۆناغه جیاجیاكانی خه‌بات و شۆڕشی گه‌له‌كه‌ماندا دیاره. له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "كاك نه‌وشیروان كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و شۆڕشگێرێكی گه‌وره بوو، ناو و ناوبانگ و سه‌روه‌رییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی و قه‌ڵه‌مه بهبرشتهكهی له‌بواری سیاسی و مێژوویی و ئه‌ده‌بی دا".
حاكم قادر نوسیوشیه‌تی "له‌یادی ژیانئاوایی كاك نه‌وشیرواندا سڵاو بۆ رۆحی پاكی، بۆ مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كانی.
سوپاس بۆ داهێنانه‌كانت له وشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی و نووسینه‌وه‌ی مێژووی بێگه‌ردی كوردیدا. یادت له‌نێو ویژدانی زیندووی گه‌له‌كه‌مان و مێژوودا هه‌ر به‌گه‌شاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌مڕۆ 40 رۆژ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند چالاكییه‌ك سازكرا، بڕیار وایه كاتژمێر 6ی ئێواره‌ش له گردی زه‌رگه‌ته مه‌راسیمێكی تایبه‌تی بۆ ساز بكرێت.
PM:05:02:29/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6658
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت