نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوز - ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردزوه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 47 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 44 دۆلار و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد به جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته 58 دۆلار.
ڕێككه‌وتنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك له تشرینی دووه‌می ساڵی 2016 ئه‌نجامدرا، له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵیشدا ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه كۆتایهات، وابڕیاره له‌م مانگه‌دا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك له روسیا كۆببنه‌وه بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
AM:09:21:08/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت