فه‌یسبوك تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ live زیاد كرد
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای فه‌یسبوك له داهێنانێك ته‌واو نابێت، یه‌كێكی دیكه‌ی به‌دوادا ده‌هێنێت، ئه‌مجاره‌ش ئه‌و كۆمپانیایه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ په‌خشی live له تۆڕه‌كه‌یه‌وه زیاد ده‌كات.
پێگه‌ی The vergeی ئه‌مریكایی بڵاویكرده‌وه كه كۆمپانیای فه‌یسبوك به‌نیازه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بخاته‌به‌رده‌م زیاترله دوو ملیار به‌كارهێنه‌ر له جیهاندا تا بتوانن زۆربه ئاسانی په‌خشی ڤیدیۆیی راسته‌وخۆی به‌كۆمه‌ڵ بكه‌ن.
ئه‌نجامدانی په‌خشی live ی به‌كۆمه‌ڵ له رێگه‌ی ئه‌پێكه‌وه ده‌بێت كه فه‌یسبوك ناوی ناوه Bonfire و هێشتا ورده‌كاری چۆنێتی كاركردنی رون نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده زانراوه كه هاوشێوه‌ی ئه‌پی Houseparty یه كه كۆمپانیای Life On Air خاوه‌ندارێتیی ده‌كات، هاوكات فه‌یسبوك ئه‌په‌كه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌نده‌كانی خستووه‌ته‌كار تا تاقیی بكه‌وه‌و و بزانن چۆن كار ده‌كات.
كۆمپانیای Life On Air بنه‌مای سه‌ره‌كیی فه‌یسبوكه بۆ خستنه‌كاری خزمه‌تگوزاریی live و بۆ تویته‌ریش هه‌مان خزمه‌تگوزاری به‌ناوی بیركسۆپ دابین ده‌كات.
خزمه‌تگوزاریی Houseparty كه بۆ live ی به كۆمه‌ڵه، له‌ناو هه‌رزه‌كاراندا هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و له یه‌ك خوله‌كدا 20 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر په‌خشی لێوه ده‌كه‌ن، ئه‌په‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات كه هه‌ركات كراوه بێت هاوڕێكانی ئه‌و كه‌سه له مۆبایله هۆشه‌مه‌نده‌كانیانه‌وه بۆ په‌خشی راسته‌وخۆ بانگهێشت ده‌كات.
PM:05:49:08/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7790
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت