توێژینه‌وه‌یه‌ك: چوار جۆر به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك هه‌ن
وێستگه نیوز-
تیمێكی توێژه‌ره‌وانی زانكۆی بریگام یۆنگی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه چوار جۆر به‌كارهێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌ن.
به‌بۆچوونی ئه‌و توێژه‌ره‌وانه، جۆرێكیان خواستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی نوێیان هه‌یه و جۆرێكیان زانیاری بڵاوده‌كاته‌وه و جۆرێكیان فزوڵی-ن.
توێژه‌ره‌وانی زانكۆ ئه‌مرییه‌كه له توێژینه‌وه‌یه‌كدا به‌ناوی "بۆچی فه‌یسبووك ناوبانگی ده‌ركرد؟"، به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووكیان به‌سه‌ر چوار جۆردا به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلێن كردووه:
1-ئه‌وانه‌ی خواستی دروستكردنی په‌یوه‌ندییان هه‌یه، ئه‌م جۆره كه‌سانه به‌رده‌وام نووسین بڵاوده‌كه‌نه‌وه و له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌ی كه‌سانی تر كۆمێنت ده‌نووسن و فه‌یسبووك به درێژكراوه‌ی ژیانی واقیعی خۆیان و هۆكارێك بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌زانن.
2-ئه‌وانه‌ی زانیاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م جۆره ده‌یانه‌وێت زانیاری ده‌رباره‌ی ژیان و ئه‌و رووداوانه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی رووده‌ده‌ن بده‌ن به‌كه‌سانی تر و زۆرباش له‌و بۆشاییه‌ی نێوان جیهانی واقیعی و خه‌یاڵی تێگه‌یشتوون.
3-جۆری سێڵفی، بایه‌خ به خودی ده‌دات، وێنه و ڤیدیۆی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه به ئامانجی سه‌رنجڕاكێشانی كه‌سانی تر و ده‌ستخستنی لایك و كۆمێنت.
4-جۆری فزوڵی، ئه‌م جۆره به‌ده‌گمه‌ن زانیاری و هه‌واڵی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ته‌نها خواستیانه زانیاری كه‌سانی تر بزانن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه به په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ چاودێریكردنی كه‌سانی تر ده‌زانن.
شاره‌زایان پێیانوایه كه واباشه هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك بزانێت سه‌ر به چ جۆرێكه به ئامانجی زیادكردنی رۆشنبیری خود... ئایا تۆ له‌كام جۆره‌یانیت؟
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:10:17:09/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 9002
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت