له‌سه‌ر لایفه "ئابڕووبه‌ره‌كه‌ی" دادگایی ده‌كرێت
وێستگه نیوز – خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری غاده عه‌بدولڕازق له‌سه‌ر یه‌كه‌م لایفی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه له‌ناو جێگه‌وه په‌خشی كرد و به‌شێك له سنگی ده‌ركه‌وت، دادگایی ده‌كرێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه غاده عه‌بدولڕازق خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری له‌ناو جێگای خه‌وه‌كه‌یه‌وه یه‌كه‌م لایفی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام كرد و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێبێت به‌شێك له سنگی ده‌ركه‌وت و كه پێی زانی لایفه‌كه‌ی راگرت و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه.
به‌ڵام به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاوه به‌شێك له هه‌وادارانی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان تۆماكرد و دووباره بڵاویان كرده‌وه و هه‌ندێكی تر وێنه‌یان لێگرت و بڵاویان كرده‌وه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه و وێنه‌كانی، پارێزه‌ر سه‌میر سه‌بری له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر غاده عه‌بدولڕازق تۆماركرد و تۆمه‌تباری كرد به ئه‌نجامدانی كاری ئابڕووبه‌رانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا.
دوێنێ دادگای تاوانه‌كانی مه‌عادی له میسر بڕیاری دا یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایه‌كه تا گه‌یشتنی دۆسێی پرسه‌كه دوابخرێت.
هه‌روه‌ك غاده عه‌بدولڕازق ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوو و چاوه‌ڕوانیش ناكرێت ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی دادگا بێت.
پارێزه‌ر سه‌میر سه‌بری رایگه‌یاند كه غاده به سه‌رخۆشی ده‌ركه‌وتووه و چه‌ند جارێك به‌شه هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته‌ی له لایفه‌كه‌دا بۆ هه‌وادارانی ده‌ركه‌وتووه ئه‌مه‌ش به كرده‌وه‌ی ئابڕووبه‌رانه داده‌نرێت و هانی كاری به‌دڕه‌وشتی ده‌دات و داوای كرد به‌پێی یاسای میسری توندترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
سه‌رچاوه: ئیلاف
PM:04:01:10/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 21325
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت