له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئاماده‌نه‌بونی نوێنه‌ری گۆڕان نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وه‌فده‌كه‌دا نییه چۆنكه خۆیان نه‌هاتوون.
وتیشی: گۆڕان له 19ی ئاب كوده‌تای كرد و شكستی هێنا و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی تێكدا، له‌به‌رئه‌وه‌ش ته‌وافوقی سیاسی له‌نێوانماندا نه‌ما، په‌رله‌مانیش نه‌ما چونكه له دوای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ته‌وافوقی سیاسی پۆسته‌كانمان دابه‌شكرد.
بارزانی وتیشی "ئێمە پێشتر لەسەر بنەمای تەوافق رێککەوتین کە چوار ساڵی ئارام بەڕێبکیەن، لەبەر ئەوە سەرۆکایەتی پەرلەمانمان دایە بزووتنەوەی گۆڕان کە لە دەنگی خۆیان زیاتربوو، بەڵام گۆڕان بنەمای تەوافقی تێکدا و شتەکان هاتنەوە سەرەتا، لەگەڵ ئەوەشدا کە لە 19ی ئاب لە کودەتایەک شکستیان هێنا دەستیاندایە تێکدانی دۆخی هەرێم".
بارزانی لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد کە "گۆڕان دوو جار ویستویانە کودەتا ئەنجام بدەن بە ئاماژەدان بە 23ی حوزەیرانی 2015 کە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ چوار پڕۆژە یاسای لایەنە سیاسییەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم کرد وفراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەکەی بایکۆت کرد و پڕۆژەکانی رەتکردەوە."
پێشی وتن "جاری دووەم بەرەبەیانی ڕۆژی 19ی ئابی 2015 پێنج لایەنە بەشداربووەکە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە بە بەشداریی نوێنەری ئەمریکا و باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و نوێنەری یۆنامی، داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کرد کۆبوونەوەی رۆژی 19ی ئاب دوابخات، بەڵام سەرباری داوای لایەنە سیاسییەکان پەرلەمانی کوردستان هەوڵیدا لە رۆژی 19ی ئابدا کۆبوونەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم بەڕێوە ببات، کە بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارەکانەوە کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا."
وتیشی: "له كۆتایی مانگی ئابدا گۆڕان په‌لاماری باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی دا و سوتاندنی."
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی بارزانیش له پۆسته‌كه‌یدا و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئاماژه به ته‌واوبونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی کرد، بارزانی رایگه‌یاند كه هیچكام له حزبه‌كان كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بووه، بۆیه "راوێژمان به ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان كرد و بڕیاردرا له پۆسته‌كه‌مدا بمێنمه‌وه".
راشیگەیاند "یەکەمجار لە پەرلەمانەوە پۆستەکەی من درێژکرایەوە، لەهەردوو جارەکەدا من نامەم بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناردووە کە رێکاری هەڵبژاردن بگرنەبەر، بەڵام ئەوە نەکرا، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنەکان رێککنەکەوتن کەسێک دیاری بکەن تا ببێتە سەرۆکی هەرێم".
PM:06:46:11/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 8943
جار خوێنراوه‌ته‌وه