ئه‌شكان: به بڕیاری خۆم له كوردئایدڵ هاتمه ده‌ر
وێستگه نیوز -
ئه‌شكان عه‌بدولڕه‌حمان خانمه به‌شداربووی به‌رنامه‌ی كوردئایدڵ رایگه‌یاند كه به ده‌نگی خه‌ڵك ده‌رچووه، به‌ڵام به‌بڕیاری خۆی له به‌رنامه‌كه هاتووه‌ته‌ر ده‌ر.
ئه‌شكان عه‌بدولڕه‌حمانی ته‌مه‌ن (26 ساڵ) یه‌كێك له كچه به‌شداربووه‌كانی كوردئایدڵ كه له شاری سلێمانیی رایگه‌یاند كه "تا ڕاده‌یه‌كی باش له خۆمم ڕاده‌بینی، پێشتر كاتێك گۆرانیم ده‌وت هه‌موان پێیان ده‌وتم كه ده‌نگم خۆشه، هه‌ر بۆیه بڕیارم دا به‌شداری بكه‌م، كاتێكیش به‌شداریم كرد پێشبینیی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بێت، چونكه ئه‌م جۆره شتانه له وڵاتی ئێمه‌دا زوو بڵاو ده‌بنه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كوردئایدڵ یه‌كه‌م ئه‌زموونم بوو، پێشتر به منداڵی له چه‌ند كارێكی هونه‌ریدا به‌شداریم كردبوو، له پاش ساڵی 1995 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند به‌یان زه‌ریفی له گه‌لی كوردستان هه‌ندێك كاری هونه‌ریمان تۆمار كرد و پاش ئه‌وه كاری دیكه‌م نه‌كرده‌وه."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن بڕیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له پڕۆگرامه‌كه دا، ئه‌شكان وتی: "پاش ئه‌وه‌ی له دوایین پڕۆگرامدا كه من به‌شداریم كرد كێشه‌یه‌ك درووست بوو، من له‌و كاته‌دا زۆر تووڕه بووم، به‌ڵام كاك ئامانجی به‌ڕێوبه‌ری كوردسات كه لێره‌وه ڕیزم بۆی هه‌یه منی هێمن كرده‌وه و داوای لێ كردم بچمه‌وه گۆرانییه‌كه بڵێمه‌وه، گه‌ر نه‌شچوومایه‌ته‌وه زیان به تانیا ئاسۆ ده‌گه‌یشت".
وتیشی: "بۆیه منیش ئه‌وه‌م نه‌ده‌ویست و بڕیارم دا بچمه‌وه گۆرانییه‌كه بڵێمه‌وه، له‌وێشدا به ده‌نگی خه‌ڵك له پڕۆگرامه‌كه ده‌رچووم، به‌ڵام به ڕای خۆم چوومه ده‌ره‌وه، خه‌ڵك زۆر ده‌یانوت كه تۆ چۆن شتی وات كردووه و هه‌موو هاوڕێكانی تۆ به خه‌ونی ئه‌وه‌وه بوون كه بچنه ئه‌و شوێنه، به‌ڵام من پێم باش بوو كه چیدیكه بوه‌ستم، چونكه تا ئێره من بۆ خۆم ئایدڵێكم".
ئه‌شكان سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی خۆی ئاشكرایكرد كه "كه‌سێكم زۆر دره‌نگ تووڕه ده‌بم و هه‌میشه‌ش زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێومه، واش ده‌زانم هه‌ر ئه‌وه كلیلی سه‌ركه‌وتنمه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ئیستاشدا هیچ پلانێكم بۆ كاری هونه‌ری نییه به‌ڵام ڕه‌نگه له داهاتوودا ئه‌نجامی بده‌م و خه‌ونم ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی كه پێم ده‌كرێت خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی به‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به چ كارێكه‌وه سه‌رقاڵه، ئه‌شكان رایگه‌یاند كه "پێش كوردئایدڵ له كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی فیلم كاری مه‌یكه‌پ ئارتیستم ده‌كرد، به‌ڵام له پاش پڕۆگرامه‌كه وازم له‌و كاره هێنا و ئێستاش هیچ كارێكی دیاریكراوم نییه و له ماڵه‌وه‌م".
سه‌رچاوه: ئاژانس
PM:02:25:12/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5633
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت