له كاتێكی پێوانه‌ییدا 2.5 ملیار بینه‌ری هه‌بووه
وێستگه نیوز-
گۆرانییه‌كی ئیسپانی به‌ناوی "DESPACITO" له‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا ملیاره‌ها بینه‌ری هه‌بووه و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه بشكێنێت كه گۆرانی "گانگنام ستایل"ی كۆری تۆماری كردووه.
گۆرانییه‌كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن لویس فونسی و گۆرانیبێژی راپ دادی یانكی راگه‌یه‌ندرا و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب زیاتر له دوو ملیار بینه‌ری هه‌بووه و چووه لیستی بیلبۆرد بۆ باشترین 100 گۆرانی.
وشه‌ی "DESPACITO" كه مانای "به‌هێواشی" ده‌گه‌یه‌نێت، چووه مێشكی ملیۆنان كه‌سه‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌سه به‌ناوبانگه‌كانیش وشه‌كانی ده‌ڵێنه‌وه و هه‌ندێكیش له‌سه‌ر ئاوازه‌كه‌ی سه‌ما ده‌كه‌ن.
گۆرانییه‌كه بووه‌هۆی بوژانه‌وه‌ی ئابووری ناوچه‌ی پۆرتۆریكۆ و زیادبوونی ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.
PM:03:15:12/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 12937
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت