هه‌یفا كشایه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌وكاته‌ی كه هه‌وادارانی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون سێیه‌م ئه‌زمونی سینه‌مایی هه‌یفا وه‌هبی، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیێژی لوبنانی ببینن، كه‌چی ئه‌و خانمه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له‌كاری وێنه‌گرتنی فیلمه سینه‌ماییه‌كه كشایه‌وه.
هه‌یفا وه‌هبی به‌شداریی له فیملی كۆمیدی " ثانیه واحده " كرد و سه‌رقاڵی تۆماركردنی وێنه و دیمه‌نه‌كانی ئه‌و ئه‌و فیلمه بوو، به‌ڵام له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كشانه‌وه‌ی خۆی له‌و فیلمه راگه‌یاند.
هه‌یفا وه‌هبی له هه‌ژماره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هۆكاری كشانه‌وه‌كه‌ی "نه‌بوونی ره‌وشته له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمپانیای به‌رهه‌ههێن" له‌گه‌ڵ هه‌یفا وه‌هبی.
هه‌یفا نوسیویه‌تی: "داوای لێبوردن له پاڵه‌وانانی فیلمه‌كه و ستافی كاركردن ده‌كه‌م كه ئه‌م كاره‌یان له‌گه‌ڵدا ته‌واو ناكه‌م، هیوادارم له كار و دۆخی باشتردا یه‌كتر ببینینه‌وه"، داواشی له میدیاكان كردووه هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی له‌و فیلمه له سه‌رچاوه راستگۆكانه‌وه بگوازنه‌وه.
PM:03:42:12/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 11050
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت