ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم وێنه‌ی له‌ناو مه‌له‌وانگه بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز- هۆشیار زێباری ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم وێنه‌یه‌كی له‌ناو مه‌له‌وانگه تایبه‌ته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم و نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له لیژنه‌كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی له‌ناو مه‌له‌وانگه‌ی ماڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له وێنه‌كه‌دا هۆشیاری زێباری له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تردا ده‌ركه‌وتووه و نووسیویه‌تی: "ئاهه‌نگی خێزانی مه‌له‌كردنی له رۆژێكی زۆر گه‌رمدا له كوردستان - عیراق".
هۆشیاری زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له دوای رووخانی رژێمی عیراق له ساڵی 2003ه‌وه تا ساڵی 2014 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بووه و دواتر بوو به وه‌زیری دارایی تا له رۆژی چوارشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2016، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به 158 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران متمانه‌ی لێسه‌نده‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌دا 249 په‌رله‌مانتار بۆ متمانه وه‌رگرتنه‌وه له زێباری ئاماده‌بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 158 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له زێباری و 77 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان به "نه‌خێر" دا، 14په‌رله‌مانتاریش به سپێتی وه‌ره‌قه‌كانیان خسته ناو سندوقی ده‌نگدان، دواتریش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، متمانه‌ی له زێباری سه‌نده‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی ره‌سمی له به‌غداوه نه‌ما، گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و بوو به نوێنه‌ری پارتی له لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم و له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی له وڵاتی به‌لجیكایه.
PM:06:56:12/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7247
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت