ئاماری‌ چه‌كداره‌ كوژراوه‌كانی‌ داعش له‌ عیراق راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوز –
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ "تا ئێستا 28 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ عیراق كوژراون".

حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وتی: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ تا ئێستا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ عیراق كوژراون ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌  28 هه‌زار چه‌كدار".

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش به‌رده‌وام بێت كه‌ له‌ ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ ده‌ست پێ بكات تا ده‌گاته‌ حه‌ویجه‌، به‌ تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌رهێنرا.

ئه‌م لێدوانه‌ی حاكم زاملی دوای ئه‌وه‌ دێت رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵی راگه‌یاند.


PM:07:21:12/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت