كوری هونه‌رمه‌ند به‌رزان قادر كۆچی دوایی كرد
بەرزان قادر و داریانی کوڕی
وێستگه نیوز ـ
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2017، داریان به‌رزان، كوڕی هونه‌رمه‌ندی دیاری سلێمانی به‌رزان قادر ناسراو به (به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز) به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
كه‌شێكی نزیك له‌و هونه‌رمه‌نده، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه داریان به‌رزان قادر، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له ده‌ستدا".
وتیشی: "داریان ته‌مه‌نی 17 ساڵه و خوێندكاره، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 13ی ته‌مموزی 2017، یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی له مزگه‌وتی ئه‌حمەدی حاجی عەلی له شاری سلێمانی".
به‌رزان قادر، ناسراو به به‌رزانی قاڵه‌ی خه‌ڵوز، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی شاری سلێمانی و له ماوه‌ی رابردووش‌دا له به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ی كه‌ناڵی ناوخۆیی خاك و كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات رۆڵێكی گرنگی هه‌بوه‌و خاوه‌نی جه‌ماوه‌ری خۆی بووه.
PM:11:37:12/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 20240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت