به‌ڤیدیۆ.. خۆڕاده‌ستكردنی داعشه‌ گه‌مارۆدراوه‌كانی موسڵ

‌کاتی خۆرادەستکردنی یەکێک لە داعشە بیانییەکانی ناو موسڵ

وێستگه‌ نیوزـ

چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی چه‌ند چه‌كدارێكی بیانیی داعشیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ موسڵ گه‌مارۆدراون و خۆیان راده‌ستی هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن.

چالاكوانان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی موسڵ كه‌مێك له‌و چه‌كدارانه‌ له‌ناو داروپه‌ردوی ناوچه‌ روخاوه‌كانی موسڵدا ماون و به‌دانانی چه‌ك و تاقم و تفه‌نگه‌كانیان خۆیان راده‌ستی هێزه‌ عیراقییه‌كان كردووه‌.

داعش لە 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014 شاری موسڵیان لە عیراق کۆنتڕۆڵکرد، لە 27ی حوزەیرانی هەمان ساڵدا وەک خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی خۆیان  بە جیهان ناساند و ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم سامەڕایی ناوسراو بە ئەبو بەکر بەغدادیش وەک خەلیفەی ئەو خەلافەتە دەستنیشانکرا.

کۆنتڕۆڵکردنی‌ شاری‌ موسڵ لە دوای‌ شەڕێکی‌ 8 مانگه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 10ی‌ تەمموزی 2017، لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی‌ عیراقەوە ڕایگەیاندرا، کە گرنگترین شاری‌ کۆنتڕۆڵکراوی‌ چەکدارەکانی‌  داعش بوو لە عیراقدا.

#شاهد بقايا داعش في الموصل مسلحون أجانب يسلمون أنفسهم لجهاز مكافحة الإرهاب #رسائل_إلى_الموصل

Posted by ‎يلا Yalla‎ on Tuesday, July 11, 2017


PM:06:20:13/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 3378 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت