چه‌ند ساڵه به هه‌ڵه مۆبایل شه‌حن ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌ده‌ست خێرا ته‌واوبونی شه‌حن بێزاربوون، ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه له‌سه‌ر خه‌تی ئیننه‌رنێتن و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رنامه به‌كارده‌هێنن واده‌زانن كێشه‌كه ئینته‌رنێته، به‌ڵام نازانن كه شێوازی شه‌حن كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان هه‌ڵه‌یه.
سایتی بزنس ئینسایده‌ر هه‌ندێك له‌و هه‌ڵانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌و كه به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له‌كاتی شه‌حن كردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانیان ده‌یكه‌ن و چه‌ند ئامۆژگارییه‌كیشی له‌وباره‌یه‌وه كردووه، له‌وانه:
1- باترییه‌كه‌ت 100% شه‌حن ده‌بێته‌وه، لێی بكه‌ره‌وه و به شه‌حنه‌وه مه‌یهێڵه، چونكه ئه‌و كاره زیاتر به ته‌مه‌ن و توانای باترییه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
2- هه‌وڵدبده‌ن شه‌حنه‌كه نه‌گاته 100%، هه‌ندێك توێژینه‌وه وتویانه كه باتریی لیسیۆم – ئایۆن پێویستی به‌وه نییه پڕاوپڕ شه‌حن ببێته‌وه، چونكه ئه‌و لۆده زۆره له‌سه‌ری زیانر به ته‌مه‌نی باترییه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
3- هه‌ركات ویستت باتریه‌كه‌ت شه‌حن بكه‌ره‌وه، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك وتویانه كه شه‌حن كردنه‌وه‌ی باتری چه‌ند جارێك له رۆژێكدا سودی زیاتری بۆ باتری هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌یه كه ده‌ڵێت ئه‌وكاته باتریه‌كه‌ت شه‌حن بكه‌ره‌وه كه بۆ 10% دابه‌زی.
4- با باتریی مۆبایله‌كه‌ت سارد بێت، ئه‌م جۆره باتریانه به گه‌رما زۆر هه‌ستیارن، كۆمپانیای ئه‌پڵیش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كردووه‌ته‌وه و وتویه‌تی له شه‌حن كردنه‌وه‌دا باترییه‌كه‌ت له كه‌شوهه‌وای گه‌رم بپارێزه، ئه‌گه‌ر زانیت له‌كاتی شه‌حن مۆبایله‌كه‌ت گه‌رم بووه، شه‌حنه‌كه لێ بكه‌ره‌وه باشتره.
PM:09:57:13/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7622
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت