مهكگۆرك: لەسەر راسپاردەی ترهمپ، شهڕی داعش خێراتر كرا
برێت مەکگۆرک، نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش
وێستگه نیوزـ
نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكرایكرد كه لە مانگی ئازاری رابردووهوه شەڕی دژی داعش چڕتر و خێراتر کراوە، ئەمەش لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەمریکا.
برێت مەکگۆرک، نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆنگرەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە واشنتن رایگهیاند:" کاتێک مانگی ئازار وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لەم هۆڵە کۆبوونەوە، ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردهوه كه دۆناڵد ترهمپ داوای لە هەموومان کردووە هەڵمەتی دژی داعش چڕتر و خێراتر بکەین، بۆیە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو بە تەواوی ئەوە ئەنجام درا."
مەکگۆرک باسی لە رزگارکردنی شاری موسڵ کرد و پـیرۆزبایی لە عیراق کرد و وتی وەک ترهمپ بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عیراقی وت رزگارکردنی موسڵ خاڵێـکی وەرچەرخانە لە شەڕی دژی داعش، بەڵام کۆتایی شەڕەکە نیـیە.
وتیشی: ئەمریکا مەشق و ڕاهێنانی بە نزیکەی 100 هەزار ئەندامی هێزەکانی عیراق کردووە و ئەو هێزانەش لە هەموو شەڕێـکدا شکستیان بە داعش هێناوە.
ئهوهشی بهبیرهێنایهوه كه "ساڵێـک لەمەوبەر کۆبووینەوە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵمەتی رزگارکردنی موسڵ، بۆیە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عیراق پـلانمان دانا بۆ دابینکردنی شوێن و پـێداویستی بۆ یەک ملیۆن ئاوارە، ئەمڕۆ و لە میانەی هەڵمەتەکە 970 هەزار ئاوارە یارمەتیـیەکانیان بەدەست گەیشت."
بهوتهی مهكگۆرك، ئێستا ئەمریکا سەنگی دەخاتە سەر پـێداویستیە بە پەلەکان، لەوانە دەستبەکاربوونەوەی پـۆلیس و دابینکردنی خزمەتگوزاریـیەکان و هەڵگرتنەوەی بۆمبە چێنراوەکان.
برێت مەکگورک باسیشی لە گەورەیی هاوپەیمانێتیـیەکە کرد و گوتی لە 72 ئەندام پـێکهاتووە، ئەوانیش 68 وڵات و 4 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کە بریتین لە یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری عەرەب و پـۆلیسی نێودەوڵەتی (ئنتەرپوڵ) و ناتۆ.
نێردراوی سەرۆکایەتی ئەمەریکا داوایەکی وڵاتەکەی ئاڕاستەی ئەندامەکانی هاوپهیمانێتیی دژبه داعش (له 72 ئهندام پێكهاتووه، 68 وڵات و چوار رێكخراوی یهكێتی ئهوروپا و كۆمهڵهی وڵاتانی عهرهب و ئینتهرپول و ناتۆ) کرد كه پـێویستە هەموو ئەندامێـک بوارێـکی نوێ بۆخۆی دەسـتنیشان بکات تا بەشداری بکات، وتیشی: ئەمریکا 25% ی یارمەتییە دارایـیەکانی هاوپەیمانێتیـیەکە دابیندەکات و دەبێت بەشەکەی دیکەی پارەکە ئەندامەکانی دیکە دابینی بکەن.
ئاشكراشكیكرد كه واشنتن ئەمڕۆ 119 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتی مرۆیی پـێشکەش دەکات، هیوای خواست ئەندامەکانی دیکەش لەمەدا بەشداربن.
برێت مەکگورک لە بەشێـکی وتارەکەی باسی لە شەڕی داعش لە سوریا کرد و گوتی لەوێ جیاوازە، چونکە حکومەتێـکی دۆست نیـیە تا مامەڵهی لەگەڵدا بکەن.
وتیشی دوای رزگارکردنی رققە ئەنجومەنێـکی مهدهنیی 120 ئەندامی کە زۆربەیان پێشتر لە سوریا بوون و لەتاو داعش شارەکەیان جێهێشتبوو، رققە بەڕێوەدەبەن و ئەمریکاش پشـتیوانیان لێدەکات، مانگی پـێنجی ساڵی داهاتووش هەڵبژاردن لە ڕەققە دەکرێت بۆ پـێکهێنانی ئەنجومەنێـکی نوێ.
PM:10:20:13/07/2017
ئهم بابهته 2626
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت