به‌ڤیدیۆ.. چۆن ئه‌و پارچه جله ئاسایی ده‌كه‌یته‌وه كه چووه‌ته ئاو
وێستگه نیوزـ
زۆرێك له‌و پارچه جلانه‌ی به‌تایبه‌ت له خوری دروستكراون دوای شتن كورت ده‌بنه‌وه و وه‌ك ده‌ڵێن چووه‌ته ئاو، بۆیه دایكه‌كه فڕێی ده‌دات و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌گه‌ڵ منداڵه‌نیدا توشی ده‌مه بۆڵه بێت، به‌تایبه‌ت منداڵه هه‌رزه‌كاره‌كانی.
لاپه‌ڕه‌ی 5 minute crafts لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و چه‌ندین شێوازی دیكه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ساده و ساكاره‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و دایك و منداڵه‌كانی به‌تایبه‌ت له‌و كێشه‌یه رزگاركردووه كه له سه‌ره‌وه باسكرا.
ته‌نها 15 خوله‌كت پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پارچه جلێكی بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ سایزی خۆی و له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه نیو ته‌شت ئاماده بكرێت و یه‌ك كه‌وچك شامپۆی جلشتنی تێبكرێت.
سایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك پارچه جله‌كه له ئاوه‌كه‌دا بهێڵرێته‌وه و پاشان له‌ئاوه‌كه ده‌ریبهێنه و ئه‌ملاولای جله‌كه به هێواشی رابكێشه و وازی لێبێنه تا وشك ده‌بێته‌وه.
10 awesome clothing tips that will make your life easier.👍🏼😊
bit.ly/2dITGud
Posted by 5-Minute Crafts on Thursday, November 10, 2016
PM:11:20:13/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت