ئه‌م شه‌ربه‌ته ده‌بێته‌هۆی شێرپه‌نجه
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕێكی فه‌ره‌نسیی بواری خۆراك هۆشداریی دا له خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ی هه‌ناری دروستكراوی کارگە پیشەسازییەکان، نه‌ك سروشتی.
لۆران شۆڤاڵی، پزیشكی خۆراك له نه‌خۆشخانه‌ی مۆبۆلیه-ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه كه شه‌ربه‌تی هه‌ناری دروستكراو ته‌نها بۆنی هه‌ناری لێ دێت و كێشه‌ی زۆر بۆ توشبوانی نه‌خۆشیی شه‌كره و قه‌ڵه‌وی دروست ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و جۆره شه‌ره‌باته ده‌بنه خۆراك بۆ خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
ئه‌و پسپۆڕه ئاشكرایكردووه كه شه‌ربه‌ته دروستكراوه‌كانی وه‌ك لیمۆ و قه‌یسی و جۆره‌كانی دیكه‌ش، هه‌ر بۆنی میوه‌كه‌یان لێ دێت، به‌تایبه‌ت هه‌نار كه هیچ له‌و سودانه به مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت له هه‌ناره سروشتییه‌كه‌دا هه‌یه.
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه هه‌نار به ڤیتامین C و B6 ده‌وڵه‌مه‌نده و بۆ ته‌ندروستیی مێشك باشه و دژه ئۆكسیده كه خانه‌كانی له‌ش له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت، به‌ڵام كه ده‌كرێت به پیشه‌سازی ته‌نها بۆنی هه‌ناری تێده‌كرێت و هیچ كام له‌و سودانه‌ی باسكران تیایدا ده‌ستبه‌ر ناكرێت.
PM:01:48:14/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 20708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت