به‌ڤیدیۆ..باوكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی به‌به‌رچاوی دایكییه‌وه ده‌كوژێت
کوڕ و باوکەکە
وێستگه نیوزـ
روداوه‌كه له پارێزگای ئه‌سیوت له میسر رویداوه و كامێراكانی چاودێری تۆماریان كردووه كه تیایدا باو كێك كوڕه‌كه‌ی خۆی به ده‌مانچه ده‌كوژێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ویستویه‌تی به‌رگری له دایكه بێده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، پیاوه‌كه له شه‌قامێكی گشتیی شاری ئه‌سیوت ویستویه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت و لێی بدات، كوڕه‌كه‌شیان چووه‌ته نێوانیان و به‌رگریی له دایكی كردووه تا نه‌كه‌وێته ژێر چه‌پۆكی باوكییه‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت باوك و كوڕه‌كه سه‌ره‌تا ده‌بێته ده‌مه‌بۆڵه‌یان، له‌پڕ باوكه‌كه ده‌مانچه‌یه‌ك ده‌رده‌هێنێ و فیشه‌كێك ده‌نێت به كوڕه‌كه‌یه‌وه، دوای برینداربوون و كه‌وتنی كوڕه‌كه، باوكه‌كه به‌وه‌ش دڵی ئاو ناوخواته‌وه و ده‌چێته‌سه‌ری و چه‌ند گولـله‌یه‌كی دیكه‌ش به سه‌ر و جه‌سته‌یه‌وه ده‌نێت و دایكه‌كه‌شی له ته‌نیشتیدا جگه‌له له‌خۆدان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی نییه.
دواتر پیاوه‌كه ده‌كه‌وێته وێزه‌ی ژنه‌كه‌ی كه منداڵێكی بچوكی پێیه، و كه خه‌ڵك به‌ده‌م روداوه‌كه‌وه ده‌چن، هه‌ڵدێت و له‌وێدا ژنه‌كه‌ی و لاشه‌ی كوڕه‌كه‌شی جێده‌هێڵێت.
PM:04:03:14/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 24745
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت