به‌ڤیدیۆ... دیمه‌نی تۆقێنه‌ری پێشێلكارییه‌كان له موسڵ
وێستگه نیوز –
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا چه‌ند چه‌كدارێك به جلی سه‌ربازییه‌وه له شاری موسڵ چه‌ند كه‌سێك له بینای به‌رزه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه و دواتر ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا چه‌كداره‌كان پیاوێك كه زۆر ده‌ترسێت و چه‌كی پێ نییه و گومان ده‌كرێت چه‌كداری داعش بووبێت له شوێنێكی به‌رزه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه و دواتر ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن.
شێوازی هه‌ڵدانه خواره‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه، هاوشێوه‌ی چه‌كدارانی داعشه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به گومانی "هاوڕه‌گه‌زبازی" له شوێنه به‌رزه‌كانه‌وه هه‌ڵیانده‌دانه خواره‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌عد معن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و وته‌بێژی پرۆسه‌كانی به‌غدا وتی: "لێكۆڵینه‌وه له گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌ڵدانه‌خواره‌وه‌ی هاوڵاتییانی عیراقی له شوێنی به‌رزه‌وه ده‌ستی پێكردووه".
سه‌عد معن وتیشی: "پێشێكاری به‌رامبه‌ر هه‌ر هاوڵاتییه‌ك هه‌رچییه‌ك بووبێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و كارێكی قبوڵكراو نییه".
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له "تیرۆریسته بكوژه‌كان خۆش نابین".
رۆژی چوارشه‌ممه عه‌بادی له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند كه "سه‌ربازه عیراقییه‌كان به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن و خۆیان له‌پێناو ئازادكردنی مرۆڤه‌كان و رزگاركردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌خت ده‌كه‌ن".
وتیشی: "حكومه‌ت پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و لێپرسینه‌وه له هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌ك ده‌كات".
PM:07:45:14/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7402
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت