حکومەتی عیراق یه‌ك ملیار دیناری بۆ كچه‌ ئێزیدییه‌كان ته‌رخانكرد

‌ده‌رباز محه‌مه‌د

وێستگه‌ نیوز -
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق بڕی یه‌ك ملیار دینار وه‌ك هاوكاری بۆ ئه‌و كچه‌ ئێزدیانه‌ ته‌رخان ده‌كات كه‌ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار كراون.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، له‌ كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌هاناوه‌چوون و له‌ خۆگرتنی ئاواره‌كاندا بڕیاری ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ كچانی ئێزیدی دراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، كه‌ بڕیاره‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌، هه‌ر كچێكی رزگار بووی ده‌ستی داعش بڕی یه‌ك ملیۆن دینار هاوكاری پێده‌درێت.

ده‌رباز محه‌مه‌د، جه‌ختیشكردۆته‌وه‌ بۆ باشكردنی ژیانی كچانی ئێزدی و هاوكاریكردنیان له‌ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونیه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاركردن و پلانی دیكه‌شیان هه‌یه‌.


PM:09:15:14/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2043 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو