ماڵئاوایی له‌ كورد ئایدڵ‌ كرد


وێستگه‌ نیوز – به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ ده‌نگدان، بانه‌ شیروان ماڵئاوایی له‌ كورد ئایدڵ‌ كرد و خه‌ونی‌ بوون به‌ یه‌كه‌م ئایدڵی‌ كوردی‌ له‌ده‌ست دا.

ئه‌مشه‌و له‌ پرۆگرانی‌ فیناڵی‌ به‌رنامه‌ی‌ كورد ئایدڵ‌ كه‌ له‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردسات پێشكه‌ش ده‌كرێت بانه‌ شیروان له‌گه‌ڵ‌ جه‌نگیز یازگی‌ پێكه‌وه‌ گۆرانییه‌كیان پێشكه‌ش كرد.

دواتر به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ ده‌نگه‌كان بانه‌ شیروان خه‌ونی‌ بوون به‌ یه‌كه‌م ئایدڵی‌ كوردی‌ له‌ده‌ست دا.

لەئەڵقەی كۆتای پرۆگرامی كورد ئایدڵ شەوی ڕابردوو یەكەمی پرۆگرامەكە دەست نیشان كرا .

ژیندا كانجۆی تەمەن 26 كە خەڵكی كۆبانێیە و دانیشتووی دەرەوەی وڵاتە بووە براوەی نازناوی كورد ئایدڵ و لەسەرەتای پرۆگرامەكەدا لەڕێی سكایپەوە بەشداری كرد و دوای ئەوەی پەسەند كرا گەڕایەوە بۆ كوردستان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەشداری پرۆگرامەكە بكات، و لە ماوەی پرۆگرامەكەدا ئەوەی ئاشكرا كرد خێزانەكەی لە توركیا دەژین و بەردەوام ئاگاداری پرۆگرامەكەن ، ئەو كاتەش كە ئەم خانمە بوە یەكەم هاوڕێكانی و داوەرەكانی پرۆگرامەكە پیرۆزباییان لێكرد .

ئەمە لە كاتبێكدا دێت كە هەفتەی ڕابردوو بەگوێرەی چەندین سەرچاوە و ڕای هونەرمەندە جیاوازەكان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە ئەوە بڵاوبۆوەكە ژیندا دەبێتە یەكەمی پرۆگرامەكە و ئێستاش ئەم بابەتە بۆتە باسێكی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان .

كورد ئایدڵ یەكێكە لە پرۆگرامە نوێكانی كەناڵی كوردسات و تیایدا چوار هونەرمەندی ناسراو داوەری ئەم پرۆگرامەیان دەكرد   بەڵام لە قۆناغی پێش پەخشی ڕاستەوخۆ هونەرمەند" بێژەن كامكار " لە پرۆگرامەكە دوور كەوتەوە ، ژمارەیەكی زۆر گەنج لە چوار پارچەی كوردستان بەشداریان كردوو و و لە كۆی ژمارەیەكی زۆر لە بەشداربووان ژیندا  توانی ببێتە یەكەم ئایدڵی كورد .


PM:11:18:14/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 4850 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو