به‌رپرسانی توركیا هه‌زاران پۆلیس و كارمه‌ندی دیكه‌یان له كاره‌كانیان ده‌ركرد
هەڵمەتی دەستگیرکردن لە تورکیا بەردەوامە
وێستگه نیوز – رۆژێك به‌ر له ساڵیادی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه، به‌رپرسانی توركیا هه‌زاران پۆلیس و فه‌رمانبه‌ریان له كاره‌كانیان ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه، حكومه‌تی توركیا رۆژێك به‌ر له ساڵیادی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه هه‌زاران پۆلیس و فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌كادیمییه‌كانیان له كاره‌كانیان ده‌ركردووه.
له دوای كودهتاكهكهوه، حكومه‌تی توركیا زیاتر له 150 هه‌زار كه‌سی له كار راگرتووه یاخود فه‌سڵی كردوون، هاوكات 50 هه‌زار سه‌رباز و پۆلیسی ده‌ستگیر كردووه.
پێشتر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌رپرسانی توركیای كرد و به‌وته‌ی زه‌ید بن ره‌عد كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، رێوشوێنه‌كان به پێوه‌ری یاسایی ئه‌نجام نه‌دراون.
له 15ی ته‌مووزی 2016دا كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی شكستخواردوو له توركیا روویدا، دواتر به‌رپرسانی توركیا باری نائاساییان راگه‌یاند و له‌وكاته‌وه به‌رده‌وام درێژی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساندوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێكیان بوێت له‌سه‌ر كار ده‌ری بكه‌ن یاخود هه‌ركه‌سێكیان بوێت ده‌ستگیری بكه‌ن و بیخه‌نه زیندانه‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:11:40:14/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2401
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت