موفتی قودس ئازاد كرا
وێستگه نیوز –
پۆلیسی ئیسرائیل، شێخ محه‌مه‌د حسێن موفتی شاری قودسی ئازاد كرد كه به‌یانی دوێنێ دوای كوشتنی دوو سه‌رباز، ده‌ستگیری كرد.
به‌پێی ھه‌واڵێكی ئاژانسی WAFAی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین، شێخ محه‌مه‌د حسێن موفتی قودس، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئازاد كراوه.
پێشتر عومه‌ر حسێن-ی كوڕی موفتی قودس به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند كه "سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی كاتێك باوكی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پێشنوێژی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له مزگه‌وتی ئه‌قسا كۆبووبوونه‌وه ھاتووه‌ته ناوچه‌كه، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیر كراوه".
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی، پۆلیسی ئیسرائیل به بیانووی ئه‌نجامدانی ھێرشی چه‌كداریی له مزگه‌وتی ئه‌قسا، سێ هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستینییان كوشت و دواتر رایگه‌یاند كه ئه‌و دوو پۆلیسه ئیسرائیلییه‌ی له رووداوه‌كه‌دا برینداربوو بوون، له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌و ھۆیه‌شه‌وه ئیسرائیل ده‌رگاكانی مزگه‌وتی ئه‌قسای داخست و رێگری له ئه‌نجامدانی نوێژی ھه‌ینی له‌و مزگه‌وته‌دا كرد.
AM:08:28:15/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2258
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت