ئه‌و پیاوه‌ی كوڕه‌كه‌ی به فیشه‌ك كوشت، ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز – هێزه ئه‌منیه‌كانی پارێزگای ئه‌سیوت له باشووری وڵاتی میسر ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركرد كه به‌به‌رچاوی دایكه‌كه‌یه‌وه، كوڕه‌كه‌ی به فیشه‌ك كوشت.
رۆژی هه‌ینی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا باوكێك له پارێزگای ئه‌سیوت له میسر كوڕه‌كه‌ی خۆی به ده‌مانچه ده‌كوژێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ویستویه‌تی به‌رگری له دایكه بێده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكات.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند كه باوكه بكوژه‌كه ناوی محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حیم عید ئیبراهیمه و خه‌ڵكی گوندی جمریسی سه‌ر به قه‌زای منفلوت-ه و ته‌مه‌نی 52 ساڵه و له كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌دا گیراوه كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام داوه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع"ی میسری، هۆكاری رووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی كێشه‌ی خێزانی له‌نێوان دایك و باوكه‌كه‌دا كه حه‌زی كردووه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر بكات، بۆیه به‌رده‌وام له كێشه‌دا بوو له‌گه‌ڵ دایكی كوڕه كوژراوه‌كه.
پێگه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه نزیكه‌ی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر باوكه‌كه چه‌ند چه‌قۆیه‌كی له دایكه‌كه داوه و به‌هۆیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌سیوت ماوه‌ته‌وه و دوای سكاڵا تۆماركردنی، باوكه‌كه ماوه‌ی 15 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دوای باشبوونی ته‌ندروستی، دایكه‌كه له نه‌خۆشخانه ده‌رچووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵی كه‌سوكاره‌كه‌ی.
له ماوه‌ی رابردوودا كوڕه كوژراوه‌كه هه‌وڵی داوه دایك و باوكی ئاشت بكاته‌وه و له رۆژی رووداوه‌كه‌دا دایكه‌كه كوڕه بچووكه‌كه‌ی بردووه بۆ لای پزیشك و په‌یوه‌ندی به كوڕه گه‌وره‌كه‌ی به‌ناوی "حه‌ماده"وه كردووه كه له ناوچه‌ی حه‌ی سه‌لامه، كوڕه‌كه‌ش چووه بۆ بینینی دایكی، به‌ڵام باوكه‌كه دوای كه‌وتووه و له نزیك كلینیكی پزیشكه‌كه، شه‌ڕه‌قسه له‌نێوان دایك و باوكه‌كه روویداوه و باوكه‌كه هه‌وڵی داوه له ژنه‌كه‌ی بدات و كوڕه‌كه‌شی كه‌وتووه‌ته نێوانیان و هه‌وڵی داوه رێگری له باوكی بكات تا له دایكی نه‌دات.
له‌وكاته‌دا باوكه‌كه ده‌مانچه‌كه‌ی كه دروستكراوی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه، ده‌رده‌هێنێت و ته‌قه له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یكوژێت.
چه‌ند جارێكیش هه‌وڵ ده‌دات ژنه‌كه‌شی بكوژێت، به‌ڵام ده‌مانچه‌كه‌ی له‌كار ده‌كه‌وێت و هه‌وڵ ده‌دات لێی بدات و كاتێك خه‌ڵكه‌كه كۆده‌بنه‌وه و پزیشكه‌كه‌ش به ده‌نگی ته‌قه‌كان دێته ده‌ره‌وه، هه‌ڵدێت و دواتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: huffpost
AM:09:21:15/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4095
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت