رۆستایی: ئه‌م هه‌فته‌یه چاوپێكه‌وتنی كاندیدانی كۆمسیۆن كۆتایی دێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی شاره‌زایان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ 30 كاندید كردووه و پێده‌چێت ئه‌م هه‌فته‌ش پڕۆسه‌كه كۆتایی بێت.
زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌زایان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆن به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 123 كاندید ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه 17 كاندیدیان كوردن.
زانا رۆستایی وتی: "له قۆناغی دووه‌مدا 20 كه‌س ده‌مێننه‌وه، دواتر 9 كه‌سیان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆن".
وتیشی: "تائێستاش چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ 30 كاندید كردووه و بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه چاوپێكه‌وتنه‌كان كۆتاییان بێت".
له‌م خوله و خوله‌كانی پێشووی كۆمسیۆنیش سه‌رۆكه‌كه‌ی پشكی كورد بووه، بۆ خولی داهاتووش، رۆستایی پێیوایه سه‌رۆكی داهاتووی كۆمسیۆنیش هه‌ر بۆ كورد ده‌بێت.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا ده‌بێت ده‌سته‌ی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عیراق ده‌ستبه‌كار بن.
AM:11:28:15/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1602
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت