به‌ڤیدیۆ...فێڵی گه‌مژانه‌ی گه‌نجێك بۆ ده‌ستخستنی پاره
وێستگه نیوز- كامێرا‌كان وێنه‌ی رووداوێكی هاوتووچۆی دروستكراویان تۆماركرد كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی گه‌نجێك بوو ده‌یویست به فێڵێكی گه‌مژانه پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، كه رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ئۆتۆمبێلێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له شه‌قامێكی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ڕوات به‌رله‌وه‌ی شۆفێری ماتۆڕسكیلێك بێتهبهردهمی و ئه‌ویش خێراییه‌كه‌ی كه‌مده‌كاته‌وه.
شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی شكستخواردوو هه‌وڵ ده‌دات له ئۆتۆمبێله‌كه نزیك ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وادهریبخات كه خۆی پیاكێشاوه و دواتر خۆی هه‌ڵده‌داته سه‌ر جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كه ئافره‌ته ده‌ڵێت: "ئای خوایه ئه‌مه چییه؟ ئایا تۆ گه‌مژه‌یت؟"، گه‌نجه‌كه‌ش وا خۆی ده‌رده‌خات كه برینداربووه و ئازاری پێگه‌یشتووه.
دوای چه‌ند ساتێك شۆفێره ئافره‌ته‌كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دێته‌خواره‌وه و به‌ره‌و شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه ده‌چێت، هاوكات گه‌نجێكی هاوڕێی دێت و هه‌ر له‌وێدا له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه ده‌كه‌ونه مشت‌ومڕ و داوای قه‌ره‌بووی دارایی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئافره‌ته‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه پێیان ده‌ڵێت كه كامێرای داناوه و وێنه‌ی گرتوون كه نواندن ده‌كه‌ن و مۆبایله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار بكاته‌وه، گه‌نجه‌كان هه‌ڵدێن.
به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی به‌ریتانیا، كۆمپانیاكانی دڵنیایی له‌و وڵاته‌دا هه‌فتانه نزیكه‌ی 2500 داواكاری درۆ سه‌باره‌ت به رووداوی هاتووچۆ و شێلان پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: dailymail
PM:12:15:15/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت