كه‌ژی هاوتا به شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش ده‌ركه‌وت
کەژێ لە دوو وێنەی جیاوازدا
وێستگه نیوز ـ
كچه گۆرانیبێژی لاوی كورد كه‌ژێ هاوتا نوێترین وێنه‌ی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرده‌وه و به جوانییه‌كه‌ی بووه جێگه‌ی ده‌نگ و باسی هه‌وادارانی.
كه‌ژێ ئه‌مڕۆ وێنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كچێكی منداڵ و جگه له نوسینی شیعرێك له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی "له‌گه‌ڵ ئاغا ژن". تێدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شۆخوشه‌نگ ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌ژێ له شیعره‌كه‌دا نوسیویه‌تی:
ئاغا ژنی خنجیلانە
جیهانی تۆ چەندە جوانە بەرائەت..
دەخاڵەتت بووە ئایندەش ملی کەچ دەکات بۆ هاتنت چاوەڕوانە..
دڵم نایێ بە تۆ بێژم گەورەمەبە!
لە بۆ خەمان گەورە مەبە!
گەر خەمی خەڵک یەکێ بێ تۆ جیاوازی..
تۆ مێینەی خەمت یەک بەدەی ئەوانە..
دڵم نایێ بە تۆ بێژم گەورە مەبە..! گەورە مەبە...
"کەژێ ی گوڵشا"
ماوه‌یه‌كه كه‌ژی له هه‌ژماره تایبه‌تیه‌كانی خۆی شیعر و وته‌ی خه‌منان بڵاوده‌كاته‌وه و ئاماژه به ناخۆشی ژیانی گه‌وره‌بوون ده‌كات هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌واداره‌كانی.
پێشتر له به‌شێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه كه‌ژێ هاوتا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕه هونه‌رمه‌ندی كورد گه‌یلان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده هه‌ردووكیان ره‌تیانكرده‌وه و رایانگه‌یاند "ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان له‌نێواندا نیه و وه‌ك خوشك و برایه‌ك چه‌ندین ساڵه به‌یه‌كه‌وه كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌و قسانه ته‌نیا ده‌نگۆی چه‌ند په‌ڕەیه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن و بێ بنه‌مان".
كه‌ژی هاوتا ئه‌سعه‌د، برازای هونه‌رمه‌ندی كورد زیاد ئه‌سعه‌ده و له سه‌ره‌تای منداڵی‌دا له‌گه‌ڵ باوكی ده‌ركه‌وت ئه‌ویش به سرو و گۆرانی ئاینی.
PM:11:03:15/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 90471
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت