نازم ده‌باغ: هه‌رێمی كوردستان خوازیاره‌ له‌ عیراق بمێنێته‌وه‌

‌نازم دەباغ.. نوێنەری‌ حکومەتی‌ هەرێم لە تاران

وێستگه‌ نیوز ـ
نوێنەری‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە ئێران راگەیاندووە کە ریفراندۆمی‌ سەربەخۆیی‌ کوردستان تاکتیکێکی‌ دانوستانە بۆ فشارکردن لەسەر بەغدا بۆ دابەشکردنی‌ دەسەڵات و پرسی‌ نەوت و گاز و هه‌رێم خوازیاره‌ له‌گه‌ڵ عیراق بمێنێته‌وه‌.

نازم دەباغ، نوێنەری‌ حکومەتی‌ هەرێم لە تاران، بە ئاژانسی‌ فرانس پرێسی‌ راگەیاندووە، هەرێمی‌ کوردستان خوازیارە لە عیراقدا بمێنێتەوە و ئامانجی‌ ئەنجامدانی‌ ئەو ڕیفراندۆمە بۆ یەکلایی‌ کردنەوە و چارەسەرکردنی‌ کێشەکانی‌ کوردە لە عیراقدا.

دەباغ وتوویەتی‌ "لە ئێستادا مەبەستمان جیابوونەوە لە عیراق نییە".

نوێنەری‌ حکومەتی‌ هەرێم لە تاران ئەوەشی‌ وتووە: "ئێمە واهەست ناکەین کە عیراق ئێمە قبووڵ دەکات بەوهۆیەوە ئێمە رێگا و دەرفەتی‌ دیپلۆمات بەکاردەهێنین ئەوەش لە رێگەی‌ دەنگی‌ هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانەوە، بەمەبەستی‌ بەدەستهێنانی‌ مافەکانمان.

دەباغ ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشکردووە، "ئەگەر عیراق کێشەکانمان چارەسەر نەکات ئەوە ئامادەین قوربانی‌ بدەین".

نوێنەری‌ حکومەتی‌ هەرێم لە تاران وتوویەتی‌، هێشتا عەقڵیەتی‌ حزبی‌ بەعس لەناو سەرکردە عیراقییەکاندا بوونی‌ هەیە، و راشیدەگەیەنێت "زۆر بەدڵنیاییەوە ترسی‌ ئەوەم هەیە کە میلیشیا شیعەکان و سوپای‌ عیراق هێرش بکه‌نە سەر هەرێمی‌ کوردستان".

رۆژی 7ی مانگی حوزەیران، جگە لە کۆمەڵ و گۆڕان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم لەگەڵ بارزانیدا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا رۆژی 25 ی ئەیلول ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆکایەتی بارزانی پێکهێنرا.


AM:09:56:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 4033 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو