پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر لە کۆبوونەوەدان


وێستگه‌ نیوز ـ
کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمایی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێكرد و بڕیاره‌ باسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی ریفراندۆم تاوتوێ بكرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان شاندی یەکێتی لە مەلا بەختیار و حاکم قادر و سەعدی ئەحمەد پیرە پێکهاتووە، له‌ لایه‌ن پارتیش نێچیرڤان بارزانی و فازڵ میرانی و مەحموود محەممەد ئاماده‌ن.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسی چوونی شاندەکەی یەکێتی بۆ ئێران و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێدەکرێت.

لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان شەوی رابردوو سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، به‌ میدیاكانی 
پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "هیچ بەهانە و رێگرییەک لەبەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان نەماوە.،پێویستە دەستبەکاربین". 

ئه‌وه‌شی وتبوو: "لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووینەوە و وەڵامی گۆڕانمان پێیە، سبه‌ینێ بە پارتی دەگەیه‌نین، ئومێد دەکەم ئەو هەلە زێڕینەی بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە سوودی لێوەربگرێت، ئێستاش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەڕێی ئەوەیە کورد بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو، بە پرۆگرام و بەرنامە پێشوازی لەو هەلە مێژووییە بکات".


AM:10:45:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 5840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو