ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی: لێپرسینه‌وه له‌به‌رپرسانی عیراق ده‌ست پێده‌كاته‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وا بڕیاره له دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراقدا لێپرسینه‌وه له وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه.
د. ئه‌رده‌ڵان نوره‌دینی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له ساڵی رابردووه‌وه چه‌ندین وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته كاتی لێپرسینه‌وه‌یان بۆ دیاریكرابوو، بۆیه له داهاتووشدا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ئه‌و به‌رپرسانه بۆ ئیستیجوابكردن بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن.
په‌رله‌مانی عیراق له ساڵی رابردوودا وه‌زیرانی به‌رگری و دارایی بانگهێشت كرد و به‌هۆی قایل نه‌بوونی په‌رله‌مانتاران به وه‌ڵامه‌كانیان، په‌رله‌مان له پۆسته‌كانیان دووری خستنه‌وه، ئه‌مساڵیش وه‌زیری ته‌ندروستی بانگهێشتی په‌رله‌مان كرا، به‌ڵام زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران به وه‌ڵامه‌كانی رازی بوون.
هاوکات هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عیراق کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بوو لە لایەن پەرلەمانەوە متمانەی لێوەرگیرایەوە.
AM:11:59:16/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت