هه‌واڵگیری عیراق: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی زیندووه
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
وێستگه نیوز – ده‌زگای هه‌واڵگیری عیراق رایگه‌یاند كه هێشتا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش، زیندووه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له كوژرانی ده‌كه‌ن راست نییه.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندووه كه "هێشتا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی زیندووه و له حه‌شارگه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی شاری ره‌ققه له سوریا خۆی حه‌شارداوه".
له حوزه‌یرانی رابردوودا، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندبوو كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به هۆی هێرشێكی ئاسمانی له ده‌ورووبه‌ری شاری ره‌ققه له سوریا، كوژرا بێت.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هێشتا ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له ده‌ره‌وه‌ی شاری ره‌ققه له سووریا خۆی حه‌شار داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق وتیشی: "به پێی شانه‌كانی سیخووری و زانیارییه ورده‌كان كه له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌م دواییانه له میدیاكاندا بڵاوبوویه‌وه".
سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كه ته‌مه‌نی 46 ساڵه و به ره‌گه‌ز عیراقییه و ناوی راسته‌قینه‌ی ئیبراهیم سامه‌ڕائی-یه و دوای دوو ساڵ له كوژرانی سه‌ركرده‌ی پێشووی قاعیده، ئوسامه بن لادن و له ساڵی 2013دا له رێكخراوی قاعیده جیابووه‌یه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕی 25 میلۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كردووه كه زانیاری پێشكه‌ش بكات و ببێته هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی.
PM:06:55:16/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3866
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت