عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئێران هاتووه‌ته‌سه‌ر خه‌ت و ریفراندۆم دواده‌خرێت
وێستگه نیوز - عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه به پلانی ئێران و توركیا و عیراق بۆ كوردستان، ریفراندۆم دواده‌خرێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئێران هاتووه‌ته خه‌ت بۆ رێگریكردن له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، جگه له بانگهێشتی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ تاران و هاتنی باڵیۆزی عیراق، ئه‌گه‌ر بارزانی جدی بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم فشاره‌كانی ئێران زیادده‌كات و هه‌ماهه‌نگی بۆ رێگری ریفراندۆم له‌نێوان توركیا و ئێران و عیراق ده‌كرێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: "به هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی و فشاری ئابووری و مه‌ترسی سه‌ربازی هه‌رێم ئاگادار ده‌كرێته‌وه..".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر بارزانی هه‌ر به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت ریفراندۆم و له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نه‌كرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش بیر له دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌كرێته‌وه!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "زۆربه‌ی ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن بارزانی په‌شیمان ببێته‌وه له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له 25ی 9، تاوه‌كو ئێستاش ئاماده‌كاری جدی نه‌كراوه به‌تایبه‌ت له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم".
نووسیویشیه‌تی: "به‌بۆچوونی من، ده‌بێت ئاماده‌كاری زیاتر بكه‌ین بۆ ریفراندۆم و ئه‌م كارته نه‌سوتێندرێت. خۆمان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و عیراق و ئێران ئاماده بكه‌ین. ئابووری به‌هێز، سیستمێكی حوكمڕانی ته‌ندروست. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه به هاوڵاتیان".
رۆژی چوارشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2017، جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بگرێته‌وه.
PM:10:04:16/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3541
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت