به‌وێنه.... موسڵ پێش شه‌ڕی داعش و دوای شه‌ڕ
وێستگه نیوز – به‌راوردكردنی وێنه‌كانی شاری موسڵ له دوای شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له ده‌ستی داعش و پێش شه‌ڕه‌كه ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌و شاره زیانێكی زۆری پێگه‌یشتووه و زۆربه‌ی خانوو و بیناكانی وێران بوون.
له حوزه‌یرانی ساڵی 2014دا چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری موسڵدا گرت و له 10ی ته‌مموزی 2017دا به پشتیوانی بۆردوومانی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، هێزه‌كانی عیراق كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان راگه‌یاند.
به‌هۆی شه‌ڕی داعش 60%ـی لای چه‌پ و 90%ـی لای راستی موسڵ وێران بووه و به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، موسڵ زیاتر له 14 ملیار دۆلاری پێویسته تا سیمای شه‌ڕ له رووخساری بڕه‌وێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق، دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی موسڵ و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیانیان پێگه‌یشتوه 100 ملیار دۆلاری تێده‌چێت.
AM:09:22:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7649
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت