‌زیاتر له‌ یه‌ك تۆن "گازۆ" له‌ ناو برا
AM:10:44:17/07/2017


وێستگه‌ نیوز – قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك تۆن "گازۆ" به‌هۆی خراپبوونی پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ له‌ سلێمانی له‌ ناوده‌بڕێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی رابروودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕی یه‌ك تۆن و 400 كیلۆ گرام گازۆدا كه‌ پاش سێ جار پشكنین ده‌ركه‌وت گونجاو نییه‌ بۆ خواردن، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه‌ له‌ ئاماده‌كردنی شیرینیدا به‌كاری بهێنێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17 ته‌موزی 2017 خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند به‌هۆی خراپبوونی پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی سێ جار پشكنینی بۆ كرا و  ده‌رنه‌چوو له‌ پشكنین له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاردرا گازۆكه‌ له‌ناوببرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێته‌وه‌.

خالید محه‌مه‌د وتی: "هاوشێوه‌ی هه‌موو ئه‌و خواردن و مه‌وادانه‌ی كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت هه‌موو بڕه‌ گازۆكه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ ناوبرا".  




ئه‌م بابه‌ته 802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو
هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.