لاهور شێخ جه‌نگی زانیاری نوێ دەربارەی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
وێستگه نیوز - به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری رایگه‌یاند كه سه‌دا 99 دڵنیایه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش زیندووه و له باشووری شاری ره‌قه‌ی سوریایه.
لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز وتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی زیندووه، نه‌مردووه، زانیارییمان هه‌یه كه له‌ژیاندایوه و سه‌دا 99 دڵنیاین كه له ژیاندایه".
وتیشی: "رابردووی به‌غدادی-تان له بیر نه‌چێت له‌وكاته‌ی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده له عیراق بوو، خۆی له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌شارده‌وه، ئه‌و به‌باشی ده‌زانێت چی ده‌كات".
دوای شه‌ڕی توند و بۆمبارانی چڕ، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی داعش له موسڵ هێنا و له ئێستاشدا فشارێكی زۆر له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه له شاری ره‌قه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له سوریا هه‌یه.
لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی ورده‌ی چه‌كداره‌كانی، رێكخراوی داعش ته‌كتیكه‌كانی ده‌گۆڕێت".
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ناوبردنی رێكخراوی داعش سێ بۆ چوار ساڵی ده‌وێت.
وتیشی: "دوای شكستهێنانی، داعش په‌ناده‌باته‌به‌ر شه‌ڕی پارتیزانی وه‌ك رێكخراوی قاعیده به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی توند‌وتیژتر".
لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ركرده‌كانی داهاتووی داعش ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگیری عیراق بن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێندا كاریان كردووه و هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه ستراتیژیه‌تی رێكخراوه‌كه دانراوه.
له حوزه‌یرانی رابردوودا، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندبوو كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به هۆی هێرشێكی ئاسمانی له ده‌ورووبه‌ری شاری ره‌ققه له سوریا، كوژرا بێت.
دواتر رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له به‌ریتانیایه، رایگه‌یاند كه دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش له هێرشێكی ئاسمانی‌دا كوژراوه.
ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش ته‌مه‌نی 46 ساڵه و به ره‌گه‌ز عیراقییه و ناوی راسته‌قینه‌ی ئیبراهیم سامه‌ڕائی-یه و دوای دوو ساڵ له كوژرانی ئوسامه بن لادن سه‌ركرده‌ی پێشووی قاعیده، له ساڵی 2013دا له رێكخراوی قاعیده جیابووه‌یه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕی 25 میلۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كردووه كه زانیاری پێشكه‌ش بكات و ببێته هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی.
PM:12:08:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2841
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت