‌له‌فه‌یه‌ك به‌ 20 هه‌زار دۆلار
PM:12:55:17/07/2017

وێستگه‌ نیوز – بۆ خواردن نییه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێته‌ گرانترین له‌فه‌ له‌ جیهاندا، چونكه‌ نرخه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ 20 هه‌زار دۆلار و له‌ "دجاج كنتاكی‌" ده‌فرۆشرێت.

كۆمپانیای‌ پێشه‌نگی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ خواردنه‌ خێراكان "kfc" له‌فه‌ی‌ "Zinger Lapel Pin"ی‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نرخه‌ زۆره‌ راگه‌یاند و له‌ پێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ "kfc" ده‌فرۆشرێت.

نهێنی‌ پشت ئه‌و نرخه‌ زۆره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌فه‌كه‌ له‌ به‌ردی‌ نه‌یزه‌ك كه‌ له‌ بۆشایی ئاسمانه‌وه‌ هێنراوه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ له‌فه‌ی‌ كنتاكی‌ "زنغر" دروستكراوه‌.

كێشی‌ له‌فه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ 4.3 كیلۆگرامه‌ و له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ www.kfclimited.com  ده‌فرۆشرێت.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز




ئه‌م بابه‌ته 1284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.