ناسنامه‌ی ئافره‌ته نه‌ناسراوه‌كه‌ی موسڵ ئاشكرابوو
وێستگه نیوز – ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتاری ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و ئافره‌ته نه‌ناسراوه‌ی له موسڵ ده‌ستگیركرا، ئێزدی نییه، به‌ڵكو ئه‌ڵمانییه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی چیچانی داعشدا كردووه.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق له‌موسڵی كۆن ئافره‌تێك دۆزرایه‌وه، و به قه‌ناس به‌ده‌ستی روسی ناسرا، و دواتر له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌وه خرایه‌ڕوو گوایه كچێكی رفێندراوی ئێزیدییه.
ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتاری ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه دوای په‌یوه‌ندیكردن به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دڵنیابوونه‌ته‌وه كه ئه‌و كچه ئێزدی نییه.
ڤیان ده‌خیل وتی: "هه‌روه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌و كچه‌ی پێشبینیمان ده‌كرد كه نیزاڵ ئه‌حمه‌د بێت و ژماره‌یه‌كی زۆر چالاكوان و راگه‌یاندنكار دڵنیابووینه‌وه كه ئێزدی نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كچه‌كه ته‌نها به زمانی ئه‌ڵمانی قسه ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی و نازانێت به زمانی كوردی قسه بكات.
په‌رله‌مانتاره ئێزدییه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كچه‌كه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه دوای هاوسه‌رگیریكردنی له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی چیچانی داعش هاتووه‌ته موسڵ و په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی رێكخراوی داعشه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك قه‌ناس به‌ده‌ستدا ده‌ستگیر كراوه.
PM:02:28:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 18847
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت