حكومه‌تی توركیا داوایه‌ك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی باری نائاسایی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
پەرلەمانی تورکیا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیا نوسراوێكی سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی باری نائاسایی له توركیا بۆ سێ مانگی دیكه، پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد.
له نوسراوه‌كه‌یدا سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیا پێشنیاز ده‌كات ماوه‌ی باری نائاسایی له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه 19ی ته‌مموزی 2017 بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه درێژبكرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2017، نوسراوه‌كهی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ بكرێت.
پێشتری له‌یادی كوده‌تاكه‌ی 15ی تەمموزی 2016ی تورکیا، بینالی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەماندا وتارێکی پێشکەش کرد و وتی:"15ی تەمووز رۆژی ئەو تورکە سەرشێتانەیە کە پربوون لە ئیمان و تانکەکایەن دەخستە ژێر پێ."
یڵدرم راشیگه‌یاند: "15ی تەمموز رۆژی رووبەڕووبوونەوەی میللەتە دژ بە بزاوتی داگیرکەر، رۆژی تواندنەوەی چەکەکانە بەدەستی بەتاڵی میللەت، ئەو رۆژەیە کە وانە درایە هەموو وڵاتانی جیهان کە چۆن میللەت دروست دەبێت، نیشتمان چۆن دەپارێزرێت، ئەو رۆژەش بوو کە بەهەموو جیهان سەلمێنرا کە ئیرادەی میللی رادەست نابێت ئەگەر بۆردومانیش بکرێت".
لەبەشێکی تری وتەکانیدا یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە ئێستادا و دوای 15ی تەمموز سوپای تورک بەهێزترە و وتی: "سوپای تورکیا ئەمڕۆ لە رۆژی پێش 15ی تەمموز بەهێزترە".
PM:07:19:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2082
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت