گفتوگۆکانی چونه‌ دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستیپێکرد


وێستگه‌ نیوزـ

نوێنەرانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوە و بڕیاندا دەستبکەن بە ئەنجامدانی یەکەم خولی گفتوگۆ تایبەتییەکانی چونه‌ دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

دەیڤد دەیڤزی، وەزیری کاروباری چونه‌ دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل بە ڕۆژنامەنووسانی وت " مانگی پێشوو سەرەتایەکی باشمان دەستپێکرد بەڵام ئێستا دەچینە ناوەڕۆکی بابەتەکەوە."

وتیشی" ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە ئێستا لەم بابەتەدا بەرەو پێشەوە بڕۆین." 

دوای ساڵێک لەوەی بەریتانیەکان دەنگیاندا بە چونه‌ دەرەوەی وڵاته‌كه‌یان لە یەکێتی ئەوروپا، به‌رپرسانی له‌نده‌نیش یەکەم ڕۆژی گفتوگۆکانی تایبه‌ت به‌و پرسه‌یان ئەنجامدا و له‌وباره‌یه‌وه‌ دەیڤز وتی: " ئێستا کاتی ئەوەیە دەست بکەین بە کارەکان و بەسەرکەوتوویی گفتوگۆکان ئەنجام بدەین."

هاوكات میشێل بارنییە، نوێنەری یه‌كێتی ئەوروپا وتی" ئێستا دەچینە ناوەڕۆکی بابەتەکەوە. پێویستمان بە هەڵسانگاندنی هەڵوێستەکانمان و بەراورد پێکردنیانە بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بڕۆین"، وتیشی ڕۆژی پێنجشەممە وردەکارییەکان بە میدیاکان ڕادەگەیەنێت .


PM:10:08:17/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت