ئه‌مریكا سزای زیاتری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
مانۆڕی سەربازی ئێران
وێستگه نیوز –وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی و "تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه" سزای ئابووری نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر 18 كه‌سایه‌تی و رێكخراوی ئێرانی‌دا سه‌پاند به‌هۆی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران و چالاكی تر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "سزاكانی سه‌ر ئێران به‌هۆی پشتیوانیكردنی حزبوڵا، حه‌ماس، بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی و حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئێران به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به چه‌كی پێشكه‌وتوو ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر جوڵه‌ی كه‌شتییه‌كان له ده‌ریای سوور دروست كردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێران كۆمه‌كی میلیشیاكانی عیراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان چه‌كدار بكه‌ن و په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌كانی ناچار كردووه له سوریا شه‌ڕ بكه‌ن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه ئێران به‌رده‌وامه له گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك كه پێَچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، وتیشی: "سیاسه‌ته‌كانی ئێران رێگری له بنه‌ماكانی ئاشتی و ئاسایش ده‌كات كه له رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیدا هاتووه".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر ئێران و "له‌ماوه‌كانی داهاتوودا چاودێری سیاسه‌ته شه‌ڕه‌نگێزه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:07:18/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4297
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت